ڤیدیۆ

پەیامی بەرێوەبەری گشتی
ساڵی 1991 سه‌ره‌تای دە‌ستبەكاربوونمان بوو: کۆمپانیای هه‌ڵه‌بجه‌مان بۆ بازرگانی گشتی به‌فه‌ڕمی تۆمار کرد و له‌ شاری سڵێمانی یه‌که‌م ئۆفیسمان دامه‌زراند. ئه‌مڕۆ گرووپی هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ پێکهاتووه‌ له‌ چه‌ند کۆمپانیا و کارگه‌یه‌ک، به‌رهه‌می کاری نه‌پساوه‌ی 22 ساڵی ڕابوردووه‌. پڕۆژه‌کانمان بێجگه‌ له‌ کوردستان په‌لیان بۆ شاره‌کانی تری عێراق و جیهانیش کێشاوه‌.
یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربوونمان له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی هاوکارمان، ئه‌وه‌مان خسته‌ به‌رچاو که‌ کلیلی سه‌رکه‌وتنمان و کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی ڕاگرتنی کۆمپانیا، به‌ده‌ست هێنانی متمانه‌ی خه‌ڵکی و كڕیارانی به‌رهه‌مه‌کانمانە. له‌ ڕاستیدا ئێستا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم که‌ ئه‌و ئامانجه‌مان هاتۆته‌ دی و ناوی گرووپی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ‌ته‌ جێگه‌ی متمانه‌، هاوکارو کڕیاره‌کانمان به‌ ڕێزه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ گروپی هه‌ڵه‌بجه‌.
له‌وه‌ش دڵنیام که‌ به‌بێ بوونی گروپێکی شاره‌زاو پسپۆڕ له‌کارمه‌ندان، ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵمان بوون و   ئه‌وانه‌ش که‌ ئێستا هه‌ن که‌‌ هه‌میشه‌ دڵسۆزانه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌کانمان کاریان کردووه‌، ئه‌م خه‌ونه‌مان نه‌ده‌هاته‌ دی. سوپاسیان ده‌که‌م.
زۆرمان کردووه‌ و زۆری تریشمان ماوه‌، کارمان ته‌نها سه‌رمایه‌گوزاری بۆ به‌ده‌ست هێنانی سوود نی یه‌، ئێمه‌ به‌شێکین له‌ ووڵاتێک و نیشتیمانێک که‌ پێویستی به‌ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی مرۆیی هه‌یه‌، ده‌مانه‌وێ به‌شێک بین له‌وکاره‌و هه‌ست به‌لێپرسراوێتی ده‌که‌ین له‌به‌رامبه‌ریدا.

                                                                                 ئاسۆ محه‌مه‌د عه‌لی
                                                                                 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
Halabja Group copyright 2011 All Rights Reserved - Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure په‌یوه‌ندی ׀ نه‌خشه‌ ׀ سیاسەت و تایبەتمەندی