ڤیدیۆ

په‌یامی گروپ
گروپی هه‌ڵه‌بجه‌ تێده‌كۆشێت  له‌پێناو پاراستنی پێگه‌ و ناوبانگی  تایبه‌تی خۆی له‌ریزی كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بۆیه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ساڵانی داهاتووی كاركردنی به‌رده‌وامیدا ، به‌رنامه‌ و چالاكییه‌كانی خۆی چڕتر و كاراتر بكات تا له‌ئاستی داواكاری بازاڕ و ڕه‌زامه‌ندی گشتی و پێداویستی قۆناغه‌كه‌دا بێت .
هه‌ر له‌م چوار چێوه‌یه‌دا هه‌وڵده‌دات بۆ داهێنانی زیاتر و گه‌شه‌ی خێراتر، ئه‌ویش به‌ فراوانتركردنی بازنه‌ و سنووری تۆڕی كاركردنی . هاوكات هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چۆنایه‌تی (كوالیتی) به‌رهه‌م و پێشخستنی خزمه‌تگوزارییه‌كان. هه‌روه‌ها باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوكاره‌ بازرگانییه‌كانی .
 
دید و  تێڕوانینی گروپ
گروپی كۆمپانیاكانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ریزی كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندایه‌، به‌وه‌ ناسراوه‌ هه‌میشه‌  جه‌خت له‌سه‌ر باشتركردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان و داموده‌زگاكانی ده‌كات .
ئێمه‌ دید وتێڕوانینی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تی خۆمان هه‌یه‌ بۆ  سه‌ر له‌نوێ‌ بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق،  به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و عێراق به‌گشتی و به‌ باشترین شێوه‌ .  ئه‌ویش  به‌ داهێنان و  به‌كرده‌یكردنی هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك كه‌ به‌ سوود و قازانج بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێشخستن و هه‌ستانه‌وه‌  و  سه‌رله‌نوێ‌  بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانمان. 
هه‌روه‌ها ئێمه‌ وای ده‌بینین ئه‌م شێوازی كاركردنه‌ كاریگه‌ر و یاریده‌ده‌ر ده‌بێت له‌ تێهه‌ڵكێشكردنی وڵاته‌كه‌مان به‌پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوون، هاوكات له‌گه‌ڵ پاراستنی كه‌سێتی و تایبه‌تمه‌ندی خۆمان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌ ئاقاری  سوود وه‌رگرتن له‌و ئه‌زموون و پرۆسه‌یه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی كۆمپانیا مه‌زنه‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت پێوه‌ی په‌یوه‌ستن .

Halabja Group copyright 2011 All Rights Reserved - Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure په‌یوه‌ندی ׀ نه‌خشه‌ ׀ سیاسەت و تایبەتمەندی