ڤیدیۆ

گروپی هه‌ڵه‌بجه‌ بە کورتی
گروپی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و پرۆژه‌ی جیاوازی سه‌ر به‌ كه‌رتی تایبه‌ت پێكدێت، کە له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی خاوه‌نكار به‌رێز (ئاسۆ محه‌مه‌د بامۆكی) خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، هاوكات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی گروپه‌كه‌شه‌.
 ئۆفیسی سه‌ره‌كی گروپی هەڵەبجە له‌ پارێزگای سلێمانی سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌. گروپی هەڵەبجە لقی له‌ شاره‌كانی تری کوردستان و عیراقیش هەیە; لە هه‌ولێر، دهۆك، زاخۆ، به‌غداد و به‌سره‌. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، لقی تۆماركراوی له‌شاره‌كانی ئه‌سته‌نبول‌و مێرسینی (توركیا) ، دوبه‌ی (ئیمارات ) هه‌روه‌ها دوو لقیشی له‌ ئیوی (چین) هه‌یه‌ .
سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی هه‌ندێك له‌ كۆمپانیاكانی گروپی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو. سه‌ره‌تا به‌ كۆمپانیای هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ بازرگانی گشتی و گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێكرد ، له‌وێوه‌ به‌رده‌وام بوو، چالاكییه‌ بازرگانییه‌كانی چڕتر و فراوانتر كرد، له‌م چوار چێوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێ‌ كاری نوێی وه‌ك:  پیشه‌سازی‌و بیناسازی و په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌نجامدا و، به‌رده‌وام بوو له‌رێچكه‌ی گه‌شه‌كردنی خۆی، كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی هه‌رێمی كوردستان .
پاش هه‌ڵكشان و فراوانبوونی كۆمپانیا و پرۆژه‌كان، بوونی كۆمپانیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، كه‌ ببێته‌ ناوه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیا‌و پرۆژه‌كان، بووه‌ پێویستییه‌كی به‌رچاو. ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌ش دروستبوونی گروپی هه‌ڵه‌بجه‌ بوو له‌ ساڵی (2006)دا، كه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی باش بوو بۆ كاركردن به‌ شێوازی گروپ.
Halabja Group copyright 2011 All Rights Reserved - Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure په‌یوه‌ندی ׀ نه‌خشه‌ ׀ سیاسەت و تایبەتمەندی