پڕۆفایل
پڕۆژه‌کان
وێنه‌کان
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
كارگەی ئاسۆ بۆ وەبەرهێنانی خشتی سوور و قرمید – سنووردار
كارگەی خشتی ئاسۆ یەكێكە لە كۆمپانیا  ستراتیجی و سەرەكییەكانی گروپی هەڵەبجە . دەكەوێتە هەرێمی كوردستان، ناحیەی تەكییەی دەربەندی سەر بەقەزای چەمچەماڵەوە، (55كم) ی رۆژئاوای شاری سلێمانی، لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان سلێمانی و كەركوكە . كارگە و بەشەكانی لەسەر پارچە زەوییەك بنیادنراوە كە ڕووبەرەكەی (210,000) مەتر دووجایە .
لەم كارگەیەدا نوێترین ئامێر و تەكنۆلۆژیای پێشكەوتووی سەردەم بەكاردێت. بەشێوەیەك ئاستی چۆنایەتی (كوالیتی) بەرهەمەكان لە ئاستی ستانداری جیهانییدایە و تاقیكردنەوەكانی بڕیوە. بەرهەمەكانی زۆر گونجاوە بۆ بواری بیناسازی، دیزاینی تەلارسازی، دیكۆر و شۆستە و...هتد .
سەرباری ئەم توانا بەرزانەی كارگەكە، بنەماكانی ژینگە پارێزی و تەندروستی تێدا ڕەچاوكراوە. ئێمە لەو باوەڕەداین ئەم پرۆژە پێشكەوتووە رۆڵی باش و بەرچاوی بووە و دەبێت لەپرۆسەی سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان و بووژاندنەوەی كەرتی پیشەسازی و ژێرخانی ئابووری هەرێم و خستەگەڕی هێزی كار .

   توانای بەرهەمهێنان :
ئەم كارگەیە لەڕووی توانای بەرهەمهێنان ، تەكنەلۆژیای بەكارهاتو  و ڕووبەرەوە بێهاوتایە لەعێراقدا . توانای بەرهەمهێنانی (1,150  تەن) ی هەیە لەڕۆژێكدا . هەندێ بەشی دوو شەفت و هەندێكیتری (24 كاتژمێر) و (7 رۆژ) لە هەفتەیەكدا كاردەكات .
جۆری جیاواز لە خشتی ئاسایی و خشتی بلۆكی  بە قەبارە و دیزاینی داواكراوەوە بەرهەم دەهێنێ، لەهەمان كاتدا توانای بەرگەگرتنی بۆ كەشوهەوای جیاواز ڕەچاو دەكرێت . قۆناغی دووەمی بەرهەم بریتی دەبێت لە بەرهەمهێنانی خشتی قرمید، خشتی شەقام و شۆستە . هەروەها درووستكردن و بەرهەمهێنانی خشت بەپێی خواستی داواكار لە ڕووی شێوە و دیزاینەوە . 
كۆمپانیای ناوبراو لەلایەن  وەزارەتی پیشەسازی و وزەی هەرێمی كوردستان/ عێراق، مۆڵەتی ژمارە (3/2/4077) ی لە رێكەوتی (3 ی كانوونی یەكەمی 2002) پێدراوە . هەروەها لەژێر چاودێری دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان مۆڵەتی ژمارە (28) لە رێكەوتی (7 ی تەمموزی 2005) پێدراوە . دواجاریش لەلایەن  وەزارەتی بازرگانی هەرێمەوە مۆڵەتی ژمارە (02/64752) لەرێكەوتی (16 ی ئابی 2008) وەرگرتووە

Halabja Group copyright 2011 All Rights Reserved - Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure په‌یوه‌ندی ׀ نه‌خشه‌ ׀ سیاسەت و تایبەتمەندی