پڕۆفایل
پڕۆژه‌کان
وێنه‌کان
په‌یوه‌ندی
كارگەی ئاران بۆ بەرهەمهێنانی قیر – سنووردار
كارگەی ئاران  یەكێكی ترە لە كۆمپانیا ستراتیجیەكانی گروپی هەڵەبجە لەساڵی (2006) دامەزراوە. دەكەوێتە هەرێمی كوردستان / لەناوچەی قەرەگۆل ،(35كم)ی باشوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، لەسەر رێگای عەربەت- دەربەندیخان، كارگەكە و بەشەكانی لەسەر پارچە زەوییەك بنیادنراوە كە ڕووبەرەكەی (137.000) مەتر دووجایە . 
كارگە لەلایەن بەرێوەبەرێتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان- وەزارەتی بازرگانی- حكومەتی هەرێمی كوردستان/ عێراق، مۆڵەتی ژمارە (02/3605) لەرێكەوتی (18ی كانوونی یەكەمی2006) پێدراوە. هەروەها لەژێر چاودێری دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم، مۆڵەتی ژمارە (58)ی لە رێكەوتی (8ی تشرینی دووەمی 2007) پێدراوە .
كارگەكە بە تەكنەلۆژیای سەردەم دامەزرێنراوە و هەموو بەشەكانی بە سیستەمی كۆمپیوتەری كاردەكات .  سەرباری ئەمەش فلتەر و ئامێری پێویست بەپێی مەرجەكانی تەندروستی و سەلامەتی بۆ دابینكراوە تا لەگەڵ بنەماكانی پاراستنی ژینگە بگونجێ و ڕادەی پیسبوونی بۆ كەمترین ئاست دابەزێنێ . هەروەها ئەم كارگەیەش بەشداری كارای هەیە لە دابینكردنی قیر و پێداویستی رێگاوبانەكانی شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان .
لەم كارگەیەدا ، جیا لە بەڕێوەبەر، (59) كارمەند لە بەشە جۆراوجۆرەكانیدا كاردەكەن.

توانای بەرهەمێنان :  
كارگەكە لە دوو بەشی سەرەكی پێكهاتووە. بەشی یەكەمیان پێكهاتووە لە:
1- كەسارەیەكی كاواساكی (Kawasaki) یابانی بۆ بەرهەمهێنانی كەرەستەی شێكنراو  و توانای بەرهەمهێنانی 70 تەنە لە یەك كاتژمێردا.
1-    كەسارەیەكی ئێرانی دوو هایدرۆكۆن، كە توانای بەرهەمهێنانی 120 تەنە لە یەك كات ژمێردا.
2-    تەباشەیەكی رووسی، كە كار دەكات بۆ ئامادەكردنی كەرەستەی شكێنراو بۆ كەسارەكان.
بەشی دووەم بریتییە لە بەرهەمهێنەری قیر بە چۆنایەتییەكی بەرزەوە، لەلایەن كۆمپانیای ئامان (AMMANN)ی ئەڵمانییەوە لەساڵی (2006) بەرهەمهێنراوە . ئەم بەشەیان توانای بەرهەمهێنانی (160) تەن ئەسفەلەتی هەیە لە یەك كاتژمێردا . توانای زۆر و هاوكات بەرزی جۆری بەرهەمی كارگەكە (كوالیتی) ، ڕۆڵی گرنگی هەیە لە بەشدارییكردن لە پرۆژەكانی قیرتاوكردنی ڕێگاوبانە نوێیەكان و چاكردنی كۆنەكان هەروەك ئاشكرایە كە هەرێمی كوردستان كێشەی كەمی و خراپی رێگاوبانی هەیە .   
هەروەها ئەم كارگەیە، (میسكەری كراشستون)ی مۆدێل STABILIZE ی  دروستكراوی كۆمپانیای Elkon ی توركییە بەكاردەهێنێت، كە توانای بەرهەمهێنانی 115 م3 ی هەیە لە یەك كاتژمێردا و چینی كراش ستون بەرهەم دەهێنێت, ئەم كارگەیەش یەكەمین كارگەیە لەناوچەكەدا كە بەرهەمێكی لەو جۆرەی هەبێت و بتوانێت چینی ژێر ئەسفەلەت بەكار بهێنێت.
ئەم كارگەیە، بەشێكی گواستنەوە هەیە، كە ژمارەیەكی گونجاو و پێویست گەلابەی تێدایە  و بەشێوەیەكی بەردەوام باشترین جۆری كەرەستەكانی دروستكردنی قیر بۆ كارگە دابین دەكەن.


Halabja Group copyright 2011 All Rights Reserved - Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure په‌یوه‌ندی ׀ نه‌خشه‌ ׀ سیاسەت و تایبەتمەندی