پڕۆفایل
پڕۆژه‌کان
وێنه‌کان
په‌یوه‌ندی
كۆمپانیای هەڵەبجە بۆ بازرگانی گشتی و گواستنەوە – سنووردار
كۆمپانیای  هەڵەبجە  بۆ  بازرگانی  گشتی  و  گواستنەوە، لەساڵی (1992)دا دامەزراوە و ئۆفیسی سەرەكی لە پارێزگای سلێمانییە.هەر یەك لەشارەكانی لەشارەكانی هەولێر، دهۆك و بەسرەش ئۆفیسی هەیە . لەدەرەوەی ولاَتیش ئۆفیسی فەرمی لەدوبەی (ئیمارات) و ئەستەنبول و مێرسینی ( توركیا) و دوو ئۆفیسیشی لە شاری ئیوی (چین) هەیە .
كۆمپانیای ناوبراو لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان/ عێراق، مۆڵەتی ژمارە (3007)ی لە رێكەوتی (15) ی مایسی 2006) پێدراوە .  
كۆمپانیاكە لەلایەن تیمێكی شارەزاوە، بەهەماهەنگی زیاتر لە (200 ) كەس، كە لە هەمان بواردا كاردەكەن ، كارەكانی بەرێوە دەبات . تۆڕێكی بەربلاَو لە سەرتاسەری عێراق و جیهان بۆ كاری گواستنەوە و هەناردە و هاوردەی هەموو جۆرە كالاَیەك بە شێوەیەكی كارا هەڵیدەسوڕێنن .
هەڵسوڕێنەرانی كۆمپانیاكە هەمیشە لە هەوڵدان تاوەكو كارئاسانی زیاتر پێشكەش بە بازرگانەكان بكەن، بۆ نموونە كاتێك بازرگانێك كەلوپەل لەرێگەی كۆمپانیاكەوە دەگوێزێتەوە، ژمارەیەكی پێ ئەدەن كە بازرگانەكە بەهۆیەوە دەتوانێ لەسەر ماڵپەڕی كۆمپانیاكەوە لە خانەی دیاریكراو ژمارەكە داخڵ بكات و شوێنی جوگرافی كەلوپەلەكەی لەو كاتەدا بزانێت . ئەم كارەش دەتوانرێ بە بەردەوامی و لە هەر شوێنێك خزمەتگوزرای ئینتەرنێتی لێبێت ئەنجامبدرێت. بۆ نموونە كاتێك بازرگانێك كەلوپەل لەولاَتی چین تەسلیم بكات و دەخوازێت لەشاری رانیە وەریبگرێت، لەو ماوەیەی بارەكەی بەرێوەیە، بەهۆی ئەو ژمارەیەوە، دەتوانێت بەردەوام لای خۆیەوە جێكەوتەی جوگرافی بارەكەی بزانێت . 
كۆمپانیاكە شانبەشانی كاری گواستنەوە هەر لەسەرەتای درووستبوونیەوە هێڵێكی بۆ حەواڵەكردنی كاری دراو، بۆ هەر شوێنێك لە جیهاندا بێت، بە نرخێكی ڕكابەر كردۆتەوە. ئەم خزمەتگوزاریانە و هی تریش وەك خێرایی و سەر ڕاستی ... متمانەی لای كڕیارەكانی و هاوولاَ تیان بەرزكردۆتەوە.
شایانی باسە لە ئێستادا گرووپی هەڵەبجە سەرقاڵی بەدواداچوونی وردی ڕایەڵەكانی ئەم چالاكیە ئابوورییەتی، ئەویش بە مەبەستی گۆڕانی بۆ سیستمێكی بانكی و دامەزراندنی بانك .
گروپی هەڵەبجە خوازیارە بە كردنەوەی دەرگاكانی بە ڕووی كۆمپانیا جیهانییەكاندا بۆ بەستنی بۆند و رێكەوتننامەی هاوبەش، بە ئامانجی فراوانكردن و پێشخستنی كارگوزارییەكانی گواستنەوە و حەواڵەكردن و تێهەڵكێشكردن و بەستنەوەیان بە تۆڕە جیهانییەكانەوە .
ئەم كۆمپانیایە ئەزموونێكی فراوانی لە بوارەكانی بازرگانی گشتی و گواستنەوەدا هەیە، بووەتە جێگای دڵنیایی و متمانە.


Halabja Group copyright 2011 All Rights Reserved - Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure په‌یوه‌ندی ׀ نه‌خشه‌ ׀ سیاسەت و تایبەتمەندی