پڕۆفایل
پڕۆژه‌کان
وێنه‌کان
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
كۆمپانیای هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزاری تیلیكۆم

كۆمپانیای هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزاری تیلیكۆم (HTS) سەر بە كۆمپانیاكانی گروپی هەڵەبجەیە، لە بواری خزمەتگوزاری تلیكۆمو سایتەكانی تەلەفونو ئینتەرنێت كار دەكات. لە 08/08/2012 دا مەزراوەو پێشتریش وەك بەشی گەیاندنی كۆمپانیای هەڵەبجە بۆ بەڵێندەرایەتی كاری كردووەو خاوەنی ئەزموونێكی دوورو درێژو دەوڵەمەندە لە بوارەكانی خزمەتگوزاریدا.
كۆمپانیای هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزاری تیلیكۆم،  لەلایەن وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازی  بە ژمارە (3741) لە بەرواری 08/08/2013 مۆڵەتی كارپێكردنی پێدراوە.

پێكهاتەی كۆمپانیا:
كۆمپانیای هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزاری تیلیكۆم پێكهاتووە لە ئۆفیسێكی سەرەكیو سێ ئۆفیسی تر لە شارەكانی (سلێمانی، كركوكو دیالە)، هەروەها لە (رانیە، كۆیە، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، خانەقین، دوز، حویجە) چەند ئۆفیسێكی لاوەكیتری هەیە، كە بەگشتی بە هۆی ستافێكی (250 - 300) كەسی بەتواناو شارەزا كارەكانی جێبەجێدەكات.

تایبەتمەندییەكان:
كۆمپانیای هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزاری تیلیكۆم  تایبەتمەندە لە بواری جێبەجێكردنی كاری تیلیكۆم بۆ سایتی (GSM) و ئەزموونی كاركردنی لەم بوارانەی خوارەوەدا هەیە:
1.كارپێكردنو چاكسازی مەیدانی بۆ سایتی (GSM):- بریتیە لە چاكسازی مانگانەو كتوپر لە بواری تیلیكۆمو پاوەرو شارستانی وەك (ئیرس، كارەبا، شارستانی، دابینكردنی گاز، پاسەوانی، كاروباری سایت، چاكسازی بیناسازی،OSS، NMC ...هتد).
2.دروستكردنی سایتی (GSM)  ی نوێ كە ئەم ئیشانەی لای خوارەوە لەخۆدەگرێت:-
* وەرگرتنی رەزامەندی دانانی بورج.
* كاروباری یاسایی بۆ بەكرێدانی پێگە.
* دابینكردنی تاوەو بە بەرزی جیاواز.
* دابینكردنی موەلیدە بە قەبارەی جیاواز.
* دابینكردنی كابینەی تیلیكۆم.
* دانانی سیستمی ئیرس.
* كاروباری شارستانی لە بواری دروستكردنی سیاجو دانانی تاوەر...هتد.
3.وەرگرتنی پرۆژەی (متكامل) بۆ چاكسازی زیاتر لە (500) سایت لە كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لە بواری چاكسازی:
1-  تیلیكۆم وەك (RBS, TR, OSS).
2- پاوەر، وەك (موەلیدە، كارەباو ئێرس...هتد).

Halabja Group copyright 2011 All Rights Reserved - Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure په‌یوه‌ندی ׀ نه‌خشه‌ ׀ سیاسەت و تایبەتمەندی