پڕۆفایل
پڕۆژه‌کان
وێنه‌کان
په‌یوه‌ندی
كارگەی هەڵەبجە بۆ كۆنكرێتی ئامادەكراو
كارگەی هەڵەبجە بۆ كۆنكرێتی ئامادەكراو یەكێكە لە كارگەكانی گروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە. ئەم كارگەیە لەناو شاری سلێمانیدایەو دەكەوێتە ناو پرۆژەی گاردن سیتی، لەنزیك گەڕەكی كوردساتو، لەسەر رووبەرێكی گونجاوی (4) دۆنمی كاری بەرهەمهێنانی خۆی دەكات.
ئەم كارگەیە لەبەرواری (31/1/2010)ەوە دامەزراوەو خاوەنی مۆڵەتی رەسمییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی سلێمانیو بە ژمارە (10385) مۆڵەتی كاركردنی وەرگرتووە.
بۆ دابینكردنی كۆنكرێتی ئامادەكراو بۆ پرۆژەكانی تایبەت بە گروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە وەك پرۆژەی (گاردن سیتی) كە یەكێكە لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لەشاری سلێمانی .

نوێترین تەكنۆلۆژیای سەردەمی تیا بەكار دێت:
ئەم كارگەیە لە نوێترین تەكنۆلۆژیای سەردەم درووستبووە، لەجۆری (ELKON) ی توركییە مۆدێلی (2010) كە توانای بەرهەمهێنانی (120) تەن كونكرێتی هەیە لە كاتژمێرێكدا . كارگەكە خاوەنی دوو پەمپی تێكردنی كۆنكرێتە لەجۆری (BETON STAR) ، (M43) و (M37) مۆدێلی (2010) و، (11) بارهەڵگری گواستنەوەی كۆنكرێتیشی هەیە كە هەموویان لەجۆری (MAN)ن.  

تاقیگە بۆ پشكنینی كەرەستەكان:
لەناوی ئەم گارگەیەدا تاقیگایەكی بەهێزو لە نوێترین جۆرەكانی پشكنین هەیەو، بەردەوام كاری پشكنین بۆ كەرەستەو مەوادی چیمەنتۆی وەك  (لم و بوحص و چەو و چیمەنتۆ) دەكات، تا بەباشترین شێواز دڵنیایی بداتە پرۆسەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆو سەرجەم مەوادە پشكێنراوەكانیش رەزامەندیان لەسەر دەدرێت.

ئەزموونێكی زۆرو باشترین كوالێتی:
كۆنكرێتی كارگەكە لەباشترین جۆر دروست دەكرێت ئەمەیش بەمەبەستی پاراستنی جۆر و كوالیتی كۆنكرێت ، هاوكات رەزامەندی كڕیارەكانی و ناوو ناوبانگی كارگەكەیە.
بەشی بەرێوەبردنی كارگەكە توانیویەتی باشترین جۆری كۆنكرێت بەنرخی گونجاو و بەكوالیتی بەرز و لەكات و شوێنی دیاریكراودا بۆ  كڕیارەكانی دابین بكات.
لەناوی كارگەدا، وەرشەیەكی تایبەت بە چاكردنەوەو ئامادەكردنەوەی ئامێرەكانی كار ئامادەكراوەو ئەمەیش وا دەكات پرۆسەی بەرهەمێنان بێ هیچ گرفتێک بڕواتە پێشەوە.
لەناو كارگەدا، گرنگی بە حەوانەی كارمەندەكان دراوەو بۆ ئەم مەبەستەیش چێشتخانە و شوێنی حەوانەوەی كارمەندەكان دابینكراوە، بەشێوەیەك هەموو مەرجەكانی پاكوخاوێنی و هۆیەكانی فێنكردنەوە و گەرمكردنەوەی تێدا دەستەبەركراوە .
جگە لەبەرێوەبەری كارگە، كارگەی هەڵەبجە بۆ كۆنكرێتی ئامادەكراو ستافێكی كارای لە ئەندازیاو كارگێڕی و شۆفێرو تەكنیكی و هونەری و خزمەتگوزاری هەیە، كە بە تێكڕا پێكدێت لە ستافێكی كارامەی (52) كەسی. سەرجەم ئەو ستافەش بەگوێرەی پلانێكی دیاریكراو كارەكانیان رێكدەخەن.
لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، ئەم كارگەیە توانیویێتی بەشدارییەكی چالاكانە بكات لە دابینكردنی كۆنكرێت بۆ پرۆژەكانی ئاوەدانی، وەك پرۆژەی نیشتەجێبوونی گاردن سیتی و، چەندان پرۆژەی تری ناو شاری سلێمانی .
Halabja Group copyright 2011 All Rights Reserved - Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure په‌یوه‌ندی ׀ نه‌خشه‌ ׀ سیاسەت و تایبەتمەندی