پڕۆفایل
پڕۆژه‌کان
وێنه‌کان
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
كارگەی ئاسۆ بۆ وەبەرهێنانی خشتی سوور و قرمید – سنووردار
كارگەی خشتی ئاسۆ یەكێكە لە كۆمپانیا ستراتیجی و سەرەكییەكانی گروپی هەڵەبجە . دەكەوێتە هەرێمی كوردستان، ناحیەی تەكییەی دەربەندی سەر بەقەزای چەمچەماڵەوە، (55كم) ی رۆژئاوای شاری سلێمانی، لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان سلێمانی و كەركوكە . كارگە و بەشەكانی لەسەر پارچە زەوییەك بنیادنراوە كە ڕووبەرەكەی (210,000) مەتر دووجایە . لەم كارگەیەدا نوێترین ئامێر و تەكنۆلۆژیای پێشكەوتووی سەردەم بەكاردێت. بەشێوەیەك ئاستی چۆنایەتی (كوالیتی) بەرهەمەكان لە ئاستی ستانداری جیهانییدایە و تاقیكردنەوەكانی بڕیوە. بەرهەمەكانی زۆر گونجاوە بۆ بواری بیناسازی، دیزاینی تەلارسازی، دیكۆر و شۆستە و...هتد . سەرباری ئەم توانا بەرزانەی كارگەكە، بنەماكانی ژینگە پارێزی و تەندروستی تێدا ڕەچاوكراوە. ئێمە لەو باوەڕەداین ئەم پرۆژە پێشكەوتووە رۆڵی باش و بەرچاوی بووە و دەبێت لەپرۆسەی سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان و بووژاندنەوەی كەرتی پیشەسازی و ژێرخانی ئابووری هەرێم و خستەگەڕی هێزی كار .
زیاتر
Halabja Group copyright 2011 All Rights Reserved - Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure په‌یوه‌ندی ׀ نه‌خشه‌ ׀ سیاسەت و تایبەتمەندی